ناس کورد-
ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق و پاسەوانەکانى بەچەک روبەڕووى تیمێکى نەهێشتنى زیادەڕەوى لەباشورى بەغدا بوونەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە دەست "ناس" کەوتووە دەردەکەوێت، شەڕى دەستەوخەیە لەنێوان پاسەوانەکانى پەرلەمانتار یەحیا عیساوى و ژمارەیەک لە کەسە نزیکەکانى لەگەڵ تیمەکەدا دروستدەبێت کە دەیانەوێت زیادەڕۆییەک لە ناوچەى دۆرە بڕوخێنن.
پەیامنێرى "ناس" وتى عیساوى رێگرى لە تیمەکە کردووە بچنە شوێنەکە، بەپاساوى ئەوەى ئەو شوێنە موڵکى ئەوە.
لاى خۆیەوە، سەرچاوەیەکى ئاگادار رایگەیاند، لەئاستى باڵاوە دەستوەردان کرتوە بۆ جێبەجێکردنى بڕیارى تایبەت بە لابردنى زیادەڕۆیی.