گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڕەشە و سکاڵا

کەیسى کارمەندەکەى هاتوچۆى گەرمیان..قوباد تاڵەبانى دەچێتە سەرخەت

2021.08.27 - 15:05
App store icon Play store icon Play store icon
کەیسى کارمەندەکەى هاتوچۆى گەرمیان..قوباد تاڵەبانى دەچێتە سەرخەت

ناس کورد-

 

قوباد تاڵەبانی پەیوەندی بەو کارمەندەی هاتوچۆوە دەکات کە بەهۆی لێپێچینەوە لە "سەرپێچیکارێک" روبەروی دادگا کراوەتەوە و پشتیوانى حکومەتى پێراگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیدارەى گەرمیان ئەمڕۆ هەینى لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا، کارمەندێکی هاتوچۆی گەرمیان لێپێچینەوە لە سەرپێچیکارێک دەکات و دواتر روبەروی دادگا دەکرێتەوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیوەندی بە کارمەندەکەی هاتوچۆ دەکات و پشتیوانی خۆی بۆ دوپاتدەکاتەو.

 

قوباد تاڵەبانى جەختیکردووەتەوە، داکۆکیکاری سەرسەخت دەبێت بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی ئەو کارمەندە و هەر کارمەندێک لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکەکانی روبەری کێشە ببێتەوە، ئەوەش لەپێناو زامنکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هەمووان.

 

ئیدارەى گەرمیان دەڵێت،  سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەئێستادا بە ووردی چاودێری کەیسەکە دەکات و بەدڵنیاییەوە رێگە نادرێت کەیسەکە بە لاڕێدا ببرێت، تەنها بڕیاری دادگا یەکلایی کەرەوە دەبێت بۆ ئەو کەیسە.

 

لەچەند رۆژی رابردوودا، کارمەندێکی هاتوچۆی گەرمیان بەناوی (ئەحمەد عادل) لەکاتی ئەرکدا و لێپێچینەوە لە هاوڵاتیەک کە سەرپێچی هاتوچۆی ئەنجامدابوو، روبەڕوی هەڕشە دەبێتەوە و کەیسەکەی دەباتە بەردەم دادگا، دواتر تۆمەتبار سکاڵای یاسایی لەسەر کارمەندەکەی هاتوچۆ تۆمار دەکات بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکدا، بەو تۆمەتەش کارمەندەکەی هاتوچۆ لەلایەن دادگاوە داوادەکرێت و دواتر بە کەفالەت ئازاد دەکرێت.