گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵبژاردنى پێشوەختە

یەکەم بەیاننامەى فەرمى لەسەر وتارە ’’گرنگەکەى’’ سەدر

2021.08.27 - 14:11
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم بەیاننامەى فەرمى لەسەر وتارە ’’گرنگەکەى’’ سەدر

ناس کورد-

 

راگەیاندنى رەوتى سەدر وادەى وتارەکەى موقتەدا سەدرى راگەیاند، کە بە "گرنگ" وەسفیدەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەیەکى کورتى راگەیاندنى رەوتى سەدر، وتارەکەى سەدر کاتژمێر چوارى عەسر پێشکەش دەکرێت.

 

وتارە چاوەڕوانکراوەکەى سەدر پەیوەستە بە هەڵبژاردنى پێشوەختەوە، دواى ئەوەى مانگى رابردوو کشانەوەى لەبەشداریکردن لە هەڵبژاردن راگەیاند.

 

پێشتر سەرکردەیەکى رەوتى سەدر رایگەیاندبوو، بەرەوپێشچوون هەیە لەپرسی گەڕانەوەى سەدر بۆ بەشدارى لە هەڵبژاردن، ئاڕاستەکان بەرەو چارەسەرن و سەدر لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا رایدەگەیەنێت.

 

ناوەڕاستی تەمموزی ڕابردوو موقتەدا سەدر بایكۆتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی ڕاگەیاند و بەدوای ئەویشدا شیوعی و ڕەوتەكەی عەلاوی و هەندێك وردە هێزیتر كە دەوروبەری 26 قەوارە و هێزن بەهۆكاری جیاجیا بایكۆتی پرۆسەكەیان ڕاگەیاند كە بەشی زۆری پەیوەستە بە مسۆگەرنەكردنی پاكوبێگەردی، ئەمەش گومانی دروستكردوە لەسەر بەرێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا.  

 

هەڵبژاردنی پێشوەختە    

  

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10 تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (10) ی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. ئەم هەڵبژاردنە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2020 ئەنجام دەدرێت كە 18 پارێزگای عێراقی دابەشكردووە بۆ 83 بازنەی هەڵبژاردن كە هاوتای ژمارەی كۆتای ژنانە، مەرجیشە لەهەموو بازنەیەكدا كاندیدێكی ژن سەربكەوێت.            

  

 ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە 25 ملیۆن كەسن، كاندیدەكان جگە لە حیزب و هاوپەیمانێتییەكان، ڕێژەیەكی بەرچاویان بەشێوەی سەربەخۆ و لیستی تاك خۆیان پاڵاوتووە، ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانیش 329 كورسییە كە 320 یان بۆ كێبەركێیە، 9 كورسیشییان بۆ كۆتای پێكهاتەكانە كە 5 كورسی بۆ مەسیحییەكانە و 1 كورسی بۆ هەریەك لە پێكهاتەكانی شەبەك، سابیئە، ئێزدی و كوردانی فەیلییە لە كوت.            

  

ئاماری لیست و كاندیدەكان      

  

ژمارەی هێزە بەشدارەكان: 44 هاوپەیمانێتی و 267 حیزب            

ژمارەی گشتی كاندیدان: 3 هەزار و 523 كەس            

سەربەخۆكان 887 كاندید            

حیزبەكان 1002            

هاوپەیمانێتی: 2560 كاندید            

 لەڕووی جێندەرییەوە 2 هەزار و 560 كاندید لەڕەگەزی نێرن و 963 یان لەڕەگەزی مێ.          

  

لەپاش پەسەندكردنی دەستوری هەمیشەیی، 4 هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە كە لەساڵەكانی 2005 و 2010 و 20214 و 2018 بوون، پێشتر سیستمەكانی هەڵبژاردن، "نوێنەرایەتی رێژەیی بوون" بەپێی سیستمی سانت لیگۆی هەمواركراو لە 18 بازنەی عێراق كە هاوتای ژمارەی پارێزگاكان بوون، بەڵام بۆ 2021 بووە بە "زۆرینەی یەك دەنگی نەگوێزراوە" لە 83 بازنەی هەڵبژاردن.