کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس نیوز شانەی ڕاگەیاندنی حکومەتی عێراق، کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی نزیک کارگەی گۆگردی میشراق لە حەمام عەلیلی موسڵ ڕاگەیاند، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و 10ی تریش برینداربوون. . لە ڕاگەیەندراوێکدا، شانەکە ئاماژەی بەوە کردووە، پاش چەند کاتژمێرێک لە کەوتنەوەی ئەو ئاگرە لە دەوروبەری کارگەی گۆگردی میشراق، توانراوە بەتەواوی کۆنترۆڵ بکرێت. . دوابەدوای تەشەنەسەندنی ئاگرەکە، پارێزگاری نەینەوا داوای لە هاوڵاتیانی ناوچەکە کرد، شوێنەکانیان چۆڵ بکەن، لەترسی بڵاوبونەوەی غازی کوشندە و هۆشداری ئەوەش درا کە کارەساتێکی مرۆیی لەناوچەکە دێنێتە ئاراوە. . بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، بەهۆی کاریگەرییان بە دووکەڵ و پاشماوەی ژەهری گۆگردی نزیک کارگەکە، کارمەندێکی بەرگری شارستانی گیانی لەدەستداوە و 10 کەسیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.