گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەرکردنى ’’جن’’ لەجەستەى

ژنێکى بەستراو بە حەبل لەژێر ئەشکەنجەدا گیانى لەدەستدا

2021.08.27 - 10:22
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێکى بەستراو بە حەبل لەژێر ئەشکەنجەدا گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

 

تاوانێکى کوشتنى کارەساتبار ناوچەى حەلواى باشورى قاهیرەى هەژاند، کاتێک ژنێک لەژێر ئەشکەنجەى توندى کەسێکدا کە بانگەشەى دەرکردنى "جنى" دەکات گیانى لەدەستدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکى ئەمنى بە "سکاى نیوز" ى راگەیاند، ئەو ژنە ناوى لەیلایە و تەمەنى ٣٥ ساڵە، بەدەست دۆخێکى دەرونى خراپەوە ناڵاندویەتى، مێردەکەشى بۆ چارەسەر بردویەتییە لاى یەکێک لەو کەسانەى بانگەشەى دەرکردنى جنى دەکەن.

 

وتیشى مێردى ئەو ژنە هاوکارى ئەو پیاوەى کردووە لەڕێگەى بەستنەوەى ژنەکەیەوە بە حەبل، کە دواتر ئەو پیاوە ئەشکەنجەیداوە بە پاساوى دەرکردنى "جن" لە جەستەیدا.

 

بەوتەى سەرچاوەکە، ژنەکە بەرگەى ئەشکەنجە توندەکەى نەگرتوە و بەهۆیەوە دۆخى زۆر خراپ بووە و کاریگەرى لەسەر بیروهۆشى دروستکردووە، دواتریش ئەو پیاوە هەڵهاتووە و داواى لەمێردەکەى کردووە ماوەیەک بەجێی بهێڵێت بۆ ئەوەى ژنەکەى پشوو بدات.

 

باسى لەوەشکردووە، دواى ماوەیەکى کورت، مێردەکەى گەڕاوەتەوە بەڵام جەستەیەکى ساردى بینیوە و بەخێرایی کەسوکارى ئاگادارکردووەتەوە کە ژنەکەى گیانى لەدەستداوە بەهۆى ئەشکەنجەى توندەوە.

 

دواى رووداوەکە پۆلیس پیاوەکەى دەستگیرکردووە و ئەویش دانى بەوەداناوە کە ئەشکەنجەى ژنەکەیداوە بۆ ئەوەى "جن" لە جەستەى دەربکات.