گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رێکخراوەکەى عامرى لەسەر تۆمەتى تیرۆرکردنى سەرکردەیەکى سەدرییەکان هاتەدەنگ

2021.08.27 - 09:48
App store icon Play store icon Play store icon
رێکخراوەکەى عامرى لەسەر تۆمەتى تیرۆرکردنى سەرکردەیەکى سەدرییەکان هاتەدەنگ

ناس کورد-

 

رێکخراوى بەدر بەسەرۆکایەتى هادى عامرى بێبەری بوونى خۆى راگەیاند لە رووداوى تیرۆرکردنى سەرکردەیەکى رەوتى سەدر لەساڵى رابردوودا، دواى ئەوەى ئەندامێکى لەسەر ئەو تۆمەتە دەستگیرکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەکتەبی سیاسی رێکخراوەکە ئەمڕۆ هەینى لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کەسێک بەناوى (ئەحمد الحلفي) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناسێنراوە بەوەى سەر بە رێکخراوى بەدرە و هەستاوە بە تیرۆرکردنى شێخ حازم حەلفى، "بەڵام ئێمە بێبەریبوونى خۆمان لەهەر کەسێکى لەو شێوەیە و ئەوەى لەپشتیەتى رادەگەیەنین کە بیەوێت زیان بە خەڵکى بەسرە بگەیەنیت".

 

جەختیشیکردووەتەوە، رێکخراوى بەدر هیچ لایەنێکى بە ئامانج نەگرتووە، ئامانجى سەرەکیان بەرگریکردنە لە عێراق.

 

پێشتر کەسوکارى کوژراوەکە و ژمارەیەک لە خەڵکى بەسرە داواى لەسێدارەدانى بکوژەکەیان کرد کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.