گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو بەرپرسی داعش لە کەرکوک و حەویجە دەستگیرکران

2019.06.26 - 23:11
App store icon Play store icon Play store icon
دوو بەرپرسی داعش لە کەرکوک و حەویجە دەستگیرکران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد هێزە ئەمنیەکانی عێراق دەستگیرکردنی بەرپرسێکی هەواڵگری چەکدارەکانی داعش لە کەرکووک و خەزێنەدارێکی ئەو چەکدارانەی لە حەویجە ڕاگەیاند. . ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی حوزەیرانی 2019 شانەی جەنگی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: ئەندامێکی سەر بەڕێکخراوی داعشیان لە کەرکووک دەستگیر کردووە کە بەرپرسی هەواڵگری ئەو ڕێکخراوە بووە لە سنوورەکە. . بەپێی زانیارییەکان، دوای چاودێرییەکی بەردەوام، هێزەکانی هەواڵگری عێراق توانیویانە ئەو چەکدارەی داعش دەستگیر بکەن.   .هاوکات هەر ئەمڕۆ پۆلیسی کەرکوک، دەستگیرکردنی بەرپرسی خەزێنەی داعشی لەحەویجە راگەیاند کە چەندین کردەوەی توندوتیژی دژ بە هاوڵاتیان ئەنجامداوە. . پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو چەکدارە دەستی هەبووە لە تاوانی کوشتن و تەقاندنەوەی خانوی هاووڵاتیان لە سنوورەکە. . ماوەیەکە بارودۆخی ئەمنی شاری کەرکوک نائارامە و داعش ناوبەناو لە سنورەکە هێرش و چالاکی دژ بە هاوڵاتیان ئەنجام دەدات. .