ناس کورد-
بزووتنەوەی تاڵیبان ئیدانەی تەقینەوەکانی فڕۆکەخانی کابول دەکات و ڕەخنەش لە ئەمەریکا دەگرێت کە بەرپرسە لە ئاسایشی فڕۆکەخانەکە، دەشڵێت، تاوانباران دەدۆزنەوە و سزای توندیان دەدەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵبیان (پێنجشەممە 26ی ئابی 2021) لە پەیامێکدا لە تویتەر ڕایگەیاند، "ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان بە توندی ئیدانەی تەقینەوەکانی دەوروبەری فڕۆکەخانەی کابول دەکات کە هێزەکانی ئەمریکا بەرپرسن لە ئاسایشی ئەو ناوچەیە"
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە گرنگییەکی زۆر بە ئاسایش و پاراستنی گەلەکەمان دەدەین و هەرکەسێک دەستی لەم تاوانەدا هەبێت دەیدۆزینەوە و بەتوندی سزای دەدەین."
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی ئابی 2021، دوو تەقینەوە لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی کابول ڕوویاندا و بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، بووەتەهۆی کوژرانی نزیکەی 60 کەس برینداربوونی زیاتر لە 100 کەسی دیکە.
زیاتر بخوێنەرەوە: پەیامێک لە داعشەوە بۆ تاڵیبان ’’دۆخێکی نوێ لە ئەفغانستان’’