گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ناس موچە و ئیمتیازاتى دوو لیوا هاوبەشەکەى پێشمەرگە و سوپاى عیراق ئاشکرا دەکات

2021.08.26 - 22:04
App store icon Play store icon Play store icon
ناس موچە و ئیمتیازاتى دوو لیوا هاوبەشەکەى پێشمەرگە و سوپاى عیراق ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

نوێنەرى هەردوو وەزارەتى ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی هاوبەشى ئۆپەراسیۆنى عێراق ئاشکرایکرد، موچە و ئیمتیازاتى دوو لیوا هاوبەشەکەى کە لە هێزى پێشمەرگە و سوپاى عیراق پێکدەهێنرێت هاوتای سوپاى عێراقى دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولخالق تەلعەت, نوێنەرى هەردوو وەزارەتى ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی هاوبەشى ئۆپەراسیۆنى عێراق، (پێنجشەممە 26ى ئابى 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، "هەموو شتێکى دوو لیوا هاوبەشەکەى کە دروست دەکرێت تەواو بووە".

 

ئاماژەى بەوەشکرد، بەڕێوەبردنى دوو لیواکە بە هەماهەنگى هاوبەش دەبێت لەلایەن حکومەتى عێراقى و هەرێمى کوردستان، بەڵام بودجەى لەلایەن حکومەتى مەرکەزییەوە بۆ دابین دەکرێت.

 

ئەوەشى خستەڕوو، چەک و هاوکارى لۆجستى ئەو هێزە نوێیە لەلایەن هێزى هاوپەیمانانەوە بۆیان دابین دەکرێت.

 

لە وەڵامى ئەو پرسیارەى ناس کورد دا، بۆ پێکهێنانى ئەو دوو لیوایە ئایە پێشمەرگەى نوێ دادەمەزرێنن یاخود لە لیواکانى ترەوە ڕاژەیان دەگوازرێتەوە؟ تەلعەت وتى، "ئەوە دەمێنێتەوە سەر حکومەتى هەرێم بڕیار لای ئەوانە تا ئێستا ئەوە یەکلایی نەبووەتەوە."