گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’20 نامەی بۆ ناردووم’’

هەڵوێستی نوێی لاهور شێخ جەنگی لەبارەی جێهێشتنی هەرێم ’’بە واژۆکانی دەباشان’’

2021.08.26 - 20:10
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستی نوێی لاهور شێخ جەنگی لەبارەی جێهێشتنی هەرێم ’’بە واژۆکانی دەباشان’’

ناس کورد- 

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، لاهور شێخ جەنگی ڕەتیکردووەتەوە بە کۆکردنەوەی واژۆی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان جێبهێڵێت و ڕایگەیاندووە کە ئەو کارە ناکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوای چوونی شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ لای لاهور شێخ جەنگی و داواکردنی ئەوەی کە هەرێمی کوردستان جێبهێڵێت، ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی بانگکرانە دەباشان بۆ کۆکردنەوەی واژۆ لەوبارەیەوە. 

 

عەتا سەراوی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کە یەکێک بووە لەو سەرکردایەتییانەی بانگکراوەتە دەباشان، " ناوبراو داوای کۆکردنەوەی 60 واژۆی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کردبوو کە بەو مەرجە ڕازی دەبێت بچێتە دەرەوە." 

 

وتیشی، "تا ئەمڕۆ ئەمڕۆ 98 واژۆ بۆ ئەو مەبەستە کۆکرایەوە، بەڵام دواتر ئەوەمان بیست کە ئەو ئامادەنییە بچێتە دەرەوەی وڵات." 

 

عەتا سەراوی ئاماژەی بەوەشکرد، "هەر لەناو کۆبوونەوەکەی دوێنێ لاهور شێخ جەنگی زیاتر لە 20 نامەی بۆ ناردووم و وتویەتی، کە حەق نییە واژۆی بۆ ڕۆشتنی من بکەن و بۆچی بچمە دەرەوەی وڵات." 

 

دەربارەی وردەکاریی کێشەکانی هاوسەرۆکانی یەکێتی، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەو حزبە ڕایگەیاند، "کێشەکان لەسەر پاوانخوازی لە دەسەڵاتدا بووە، بەتایبەت ئەوە ڕوونە کە لە ڕابردوودا لە مەڵبەندەکان و لە ئۆرگانەکانی یەکێتیدا ئەو کەسانەی نزیکی لاهور شێخ جەنگی نەبوون بێ دەسەڵات کراون، هێرشکراوەتەسەریان، یاخود ڕەخنەگرتنی توند لە کاک قوباد تاڵەبانی کە جێگری سەرۆکی حکومەتە لە میدیاکانییەوە." 

 

بەپێی بڕیارەکانى مەکتەبی سیاسی یەکێتى کە 24 ى ئەم مانگە دەرکراوە، پێویستە لاهور جەنگى لەماوەى سێ رۆژدا بچێتە دەرەوەى وڵات و تا دوو هەفتە دواى راگەیاندنى ئەنجامى هەڵبژاردن نەگەڕێتەوە، بەڵام لاهور جەنگى جەخت لەپابەندنەبوون بەو بڕیارە دەکاتەوە.  

  

بەپێی سۆشیال میدیاکانى سەر بە لاهور جەنگى، هەریەکە لە عەدنان حەمەی مینا، حامید حاجی غالی، محمود سەنگاوی پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ گەیشتوونەنە ماڵی لاهور شێخ جەنگی.  

  

تا ئێستا دیار نییە ئەو سێ سەرکردایەتییەى یەکێتى چى پەیامێک بە لاهور جەنگى دەگەیەنن، بەڵام لاهور جەنگى لەچەند رۆژى رابردوودا چەند جارێک پەیامى شاندەکانى یەکێتى رەتکردەوە بۆ چونە دەرەوەى لەهەرێم.  

 

زیاتر بخوێنەرەو: یەکێتی گۆڕانکارییەکی دیکەی ڕاگەیاند ’’بەرپرسێکی دیکە لە پۆستەکەی لادرا’’