گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی کەسانی قومارچی دەستیپێکرد

2021.08.26 - 16:35
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی کەسانی قومارچی دەستیپێکرد

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی‌ دهۆك هەڵمەتێکی بۆ داخستنی قومارخانە و دەستگیرکردنی قومارچییەکان دەستپێکرد و لەو چوارچێوەیەدا کەسێکیان بە شەش کیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێمن سلێمان، وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ دهۆك (پێنجشەممە 26ی ئابی 2021) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، " له‌سه‌ر بڕیاری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ دهۆك، هه‌ڵمه‌تێك بۆ گرتنی‌ جادووگه‌ر و داخستنی‌ قومارخانه‌ و خراپ به‌كارهێنانی‌ سۆشیال میدیا بۆ هەڵخەڵەتاندنی خەڵک دەستیپێکردووە و ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار دەستگیرکراون.

 

وتیشی، "لەو چوارچێوەیەدا تۆمه‌تبارێك به‌ شه‌ش كیلۆ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ گیراوه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ بووه‌ كاری‌ بازرگانی‌ پێ بكات و مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌ كردووه‌." 

 

باسی لەوەشکرد، " هەروەها  ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری تر له‌سه‌ر قوماری‌ ئه‌لیكترۆنی‌ گیراون و كه‌لوپه‌له‌كانیشیان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ و هەڵمەتەکەشمان بەردەوام دەبێت."