گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق دەستگیرکردنى سەرکردەیەکى داعشى لە هەولێر راگەیاند

2021.08.26 - 14:22
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق دەستگیرکردنى سەرکردەیەکى داعشى لە هەولێر راگەیاند

ناس کورد-

 

وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق دەستگیرکردنى سەرکردەیەکى داعشى لە پارێزگاى هەولێر راگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یەحیا رەسوڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، لەسەر فەرمانى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان، هێزەکانى دژە تیرۆر بەهاوکارى لەگەڵ دژە تیرۆرى هەولێر هەڵمەتێکى سەرکەوتوویان ئەنجامداوە بۆ دەستگیرکردنى سەرکردەیەکى داعش.

 

وتیشى لە هەڵمەتەکەدا سەرکردەیەکى داعش بەناوى "ئەبو مەنسور" کارگێڕى گشتى ویلایەتى باشورى داعش دەستگیرکراوە کە بە ناسنامەى ساختە جموجۆڵى دەکرد.