گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

11 ى سێپتەمبەر

هەڵوێستێکى نوێ لە تاڵیبانەوە لەسەر ئوسامە بنلادن

2021.08.26 - 13:02
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێکى نوێ لە تاڵیبانەوە لەسەر ئوسامە بنلادن

ناس کورد-

 

وتەبێژى بزوتنەوەى تاڵیبان رایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک نییە کە تێوەگلانى ئوسامە بنلان رابەرى پێشووى قاعیدە لە هێرشەکانى 11 ى سێپتەمبەر بسەلمێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زەبیحوالـلە موجاهید لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى "nbc news" ى ئەمریکى لەبارەى ئەوەى ئایا جارێکى تر ئەفغاستان دەبێتە مۆڵگەى قاعیدە وتى "کاتێک ئوسامە بنلادین بووە قەزیە لاى ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان بوو، سەرەڕاى نەبوونى هیچ بەڵگەیەک لەسەر تێوەگلانى لەهێرشەکانى 11 ى سێپتەمبەر".

 

وتیشى "دواى 20 ساڵ هێشتا هیچ بەڵگەیەک نییە لەو بارەیەوە، هێرشى ئەمریکا لەدواى11 ى سێپتەمبەر هیچ پاساوێکى نەبوو".

 

ئەوە لەکاتێکدایە بنلادن لەتۆمارێکدا لەساڵى 2004 دانینابەوەدا کە بەفەرمانى ئەو هێرشەکانى  11 ى سێپتەمبەر ئەنجامدراوە.