گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی نیگەرانیەکانیەوە بایکۆتی کۆبوونەوەکانی کردبوو

مەلا بەختیار دوای ماوەیەک دابڕان بەشداری کۆبوونەوەکانی یەکێتی کردەوە

2019.06.26 - 22:03
App store icon Play store icon Play store icon
مەلا بەختیار دوای ماوەیەک دابڕان بەشداری کۆبوونەوەکانی یەکێتی کردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی یەکێتی دوای ماوەیەک دابڕان لە کۆبوونەوە فەرمییەکان، ئەمڕۆ بەشداری کۆبوونەوەیەکی حزبەکەی کردووە. . ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی حوزەیرانی 2019، مەلا بەختیار  لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی یەکێتی, لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە، بە سەرپەرشتی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە دووەم رۆژی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی ناوەندی دەرەوەی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەکەی کردووە. . لە کۆبوونەوەکەدا مەلا بەختیار ڕایگەیاندووە: بۆ تێپەڕاندنی دۆخی ئێستای یەکێتی، بەستنی كۆنگرە تاکە چارەسەرە. . ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی چەند مانگێکە لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی یەکێتی بەهۆی نیگەرانیەکانی لە حزبەکەی بەشداری کۆبوونەوە فەرمیەکانی مەکتەبی سیاسی نەکردووە. .