گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سیاسییەک بەڕێوەیدەبرد

وردەکاریی هەڵوەشاندنەوەى هەوڵى ساختەکردنى ئەنجامى هەڵبژاردن لە عێراق

2021.08.26 - 09:17
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی هەڵوەشاندنەوەى هەوڵى ساختەکردنى ئەنجامى هەڵبژاردن لە عێراق

ناس کورد-

 

دادگاى عێراق شکستپێهێنانى هەوڵێکى بۆ یاریکردن بە ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى داهاتوو، گۆڕینى ئەنجامەکان ئاشکراکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەیەکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عیراق کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دامەزراوە دادوەرییەکان گروپێکیان ئاشکراکردوە کە شارەزا بووون لە هەسارانکردنى ئەلیکترۆنى، ئامانجى یەکەمیان گۆڕانکاریی و یاریکردن بووە بە ئەنجامى هەڵبژاردنى داهاتوو، ئامانجى دووەمیشیان نانەوەى پشێوى سیاسی بووە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو گروپە بەنیازى سوکایەتى بوون بە کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانى دەوڵەتى عێراق.

 

بەپێی بەیاننامەکە، یەکێک لە سیاسەتمەداران لەگەڵ گروپە کۆبووەتەوە لەماڵەکەى خۆى، گفتوگۆیان کردووە لەبارەى هەڵبژاردن و دەزگا میدیاییەکەیەوە، پێشنیازى دروستکردنى چەند پەیجێکیان کردووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، یەکێک لە تۆمەتبارەکان بیرۆکەى دروستکردنى کەناڵێکى لە تەلەگرام خستووەتەڕوو، کە پەیوەستکرابێت بە ژمارەیەکى وەهمییەوە لەدەرەوەى عێراق بەناوى (سيدة الخضراء) و لەو ڕێگەیەوە کارەکانیان بکەن بە ئامانجى پشێوى سیاسی و زیادکردنى ناکۆکى نێوان حزبەکان. 

 

بەپێی بەیاننامەکە، لەلێکۆڵینەوەکاندا دوو کەس لەکۆى سێ کەس دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوە، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

 

me_ga.php?id=24622me_ga.php?id=24621

 

هەڵبژاردنی پێشوەختە    

  

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10 تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (10) ی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. ئەم هەڵبژاردنە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2020 ئەنجام دەدرێت كە 18 پارێزگای عێراقی دابەشكردووە بۆ 83 بازنەی هەڵبژاردن كە هاوتای ژمارەی كۆتای ژنانە، مەرجیشە لەهەموو بازنەیەكدا كاندیدێكی ژن سەربكەوێت.        

  

 ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە 25 ملیۆن كەسن، كاندیدەكان جگە لە حیزب و هاوپەیمانێتییەكان، ڕێژەیەكی بەرچاویان بەشێوەی سەربەخۆ و لیستی تاك خۆیان پاڵاوتووە، ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانیش 329 كورسییە كە 320 یان بۆ كێبەركێیە، 9 كورسیشییان بۆ كۆتای پێكهاتەكانە كە 5 كورسی بۆ مەسیحییەكانە و 1 كورسی بۆ هەریەك لە پێكهاتەكانی شەبەك، سابیئە، ئێزدی و كوردانی فەیلییە لە كوت.        

  

ئاماری لیست و كاندیدەكان      

  

ژمارەی هێزە بەشدارەكان: 44 هاوپەیمانێتی و 267 حیزب        

ژمارەی گشتی كاندیدان: 3 هەزار و 523 كەس        

سەربەخۆكان 887 كاندید        

حیزبەكان 1002        

هاوپەیمانێتی: 2560 كاندید        

 لەڕووی جێندەرییەوە 2 هەزار و 560 كاندید لەڕەگەزی نێرن و 963 یان لەڕەگەزی مێ.      

  

  

لەپاش پەسەندكردنی دەستوری هەمیشەیی، 4 هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە كە لەساڵەكانی 2005 و 2010 و 20214 و 2018 بوون، پێشتر سیستمەكانی هەڵبژاردن، "نوێنەرایەتی رێژەیی بوون" بەپێی سیستمی سانت لیگۆی هەمواركراو لە 18 بازنەی عێراق كە هاوتای ژمارەی پارێزگاكان بوون، بەڵام بۆ 2021 بووە بە "زۆرینەی یەك دەنگی نەگوێزراوە" لە 83 بازنەی هەڵبژاردن.