گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا بڕیاری دا بە کشانەوەى سەرجەم هێزەکانی لە ئەفغانستان

2021.08.25 - 20:33
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا بڕیاری دا بە کشانەوەى سەرجەم هێزەکانی لە ئەفغانستان

ناس کورد-

تورکیا بڕیاری دا بە کشانەوەى هێزەکانی لە ئەفغانستان و ئەردۆغانیش داوا دەکات پێکهێنانی حکومەتێک دەکات کە سەرجەم پێکهاتەکانی ئەو وڵاتەی تێدا بەشدار بن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕوونکردنەوەیەکدا (25ی ئابی 2021) دەڵێت، دوای هەڵسەنگاندنی تەواوی پەیوەندییەکان و بارودۆخی ئێستا ئەفغانستان، بڕیار درا بە کشانەوەى هێزەکانی لە فڕۆکەخانەی کابوڵ.

 

هاوکات ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، "لەئێستادا لەڕێگەی نامەوە مامەڵە لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان دەکەین" و دەڵێت، "هەنگاو و کردارەکانی تاڵیبان قۆناغی داهاتووی ئەفغانستان دیاری دەکات نەک قسەکانی."

 

باسی لەوەشکردووە، پێویستە حکومەتێکی گشتگیر دروستبکرێت کە نوێنەری سەرجەم پێکهاتەکانی تێدا بێت.

 

ئەردۆغان گەڕاندنەوەى سەرجەم هاوڵاتیانی تورکیای لە ئەفغانستان ڕاگەیاند و وتی، لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان لە گفتوگۆدا دەبن بە ئامانجی سەقامگیربوونی وڵات.