گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لە خەبات دوو برا لەلایەن ناسراوێکیانەوە کوژرا

2021.08.25 - 19:13
App store icon Play store icon Play store icon
لە خەبات دوو برا لەلایەن ناسراوێکیانەوە کوژرا

ناس کورد-

ئەمڕۆ لە شارۆچکەى سێبیران لە قەزای خەبات، دوو برا لەلایەن ناسراوێکیانەوە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوژران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ی ئابی 2021، ئاگادارکراینەوە بە بوونی ڕووداوی کوشتن لەسنوری قەزای خەبات ناحیەی ڕزگاری شارۆچکەی سێبیران، دەستبەجێ هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەوڵێر چوونە شوێنی مەبەست و دەستیان کرد بە ڵێکۆڵینەوە."

 

دەشڵێت، لە ئەنجامدا دەرکەوت کە دوو برا کوژراون بەناوەکانی ڕێناس ستار خدر و رەنجدەر ستار خدر.

 

پۆلیسی هەولێر ئاشکراشی کرد کە تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکەش ناوی (ی.ق.ع)ـە و ناسیاوی کوژراوانی ناوبراون و هۆکارەکشی لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.

 

"پەڕاو بۆ ڕووداوەکە رێکخراوە بۆ ئەنجامدانی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتباری ناوبراو".