گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لاهور جەنگی لەسەر ’’رێککەوتنى’’ لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى رونکردنەوە دەدات

2021.08.25 - 15:02
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور جەنگی لەسەر  ’’رێککەوتنى’’ لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

 لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی ئەندامانى سەرکردایەتى یەکێتى ئاگاداردەکاتەوە کە هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە لە نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتیی، بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی کاتی بچێتە دەرەوەی وڵات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نووسینگەی رۆژنامەوانی هاوسەرۆک لاهور شێخ جەنگی لەرونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، لاهور شێخ جەنگی  ئاگادارکراوەتەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی٨ـی٢٠٢١، چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی بانگهێشتکراون بۆ دەباشان و پێیان ڕاگەیاندوون کە گوایە ڕێککەوتنێک کراوە لە نێوان بەڕێزان هاوسەرۆکانی یەکێتیی، بۆ ئەوەی بەڕێز لاهور شێخ جەنگی بۆ ماوەیەکی کاتی بچێتە دەرەوەی وڵات.

 

جەختیشیکردووەتەوە، لاهور شێخ جەنگی هەموو ئەندامانی سەرکردایەتی بەگشتی، بە تایبەت ئەوانەی بە بیانووی جیاواز بانگکرابوون ئاگادار دەکاتەوە، کە بەڕێزیان دوور و نزیک ئاگاداری سەرلەبەری ئەو خاڵانە نییە کە خراوەتە بەردەمیان و دوورن لە ڕاستییەوە، بە هیچ شێوەیەک ڕێککەوتنی لەم جۆرە نەکراوە و ناشکرێت.

 

دەقى رونکردنەوەکە:

 

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی رۆژنامەوانی هاوسەرۆک لاهور شێخ جەنگییەوە

بەڕێز لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاگادارکراوەتەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی٨ـی٢٠٢١، چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی بانگهێشتکراون بۆ دەباشان و پێیان ڕاگەیاندوون کە گوایە ڕێککەوتنێک کراوە لە نێوان بەڕێزان هاوسەرۆکانی یەکێتیی، بۆ ئەوەی بەڕێز لاهور شێخ جەنگی بۆ ماوەیەکی کاتی بچێتە دەرەوەی وڵات.

 

لێرەوە بەڕێز هاوسەرۆک لاهور شێخ جەنگی هەموو ئەندامانی سەرکردایەتی بەگشتی، بە تایبەت ئەوانەی بە بیانووی جیاواز بانگکرابوون ئاگادار دەکاتەوە، کە بەڕێزیان دوور و نزیک ئاگاداری سەرلەبەری ئەو خاڵانە نییە کە خراوەتە بەردەمیان و دوورن لە ڕاستییەوە، بە هیچ شێوەیەک ڕێککەوتنی لەم جۆرە نەکراوە و ناشکرێت.

 

هەر لێرەوە بە ئەندامان و کاردر و لایەنگران و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی رادەگەیەنین، کە بەڕێز لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، داوایکردووە بۆ هەر بابەتێک کە بیانەوێت باسی لێوەبکەن دەبێت لە ڕێگەی کۆبوونەوەی ڕەسمیی ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەوە بێت، کە بەرزترین ئۆرگانی حزبییە.

 

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی هاوسەرۆک لاهور شێخ جەنگی