گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

240 هەزار دینار و چوار فیشەک

جەمیلە لەسەر موچەکەى باوکى لەلایەن براکەیەوە کوژرا

2021.08.25 - 14:58
App store icon Play store icon Play store icon
جەمیلە لەسەر موچەکەى باوکى لەلایەن براکەیەوە کوژرا

ناس کورد-

 

جەمیلە خالید 45 ساڵ ویستى لەرێگەى دادگاوە مافى وەرگرتنى موچەى خانەنشینییەکەى باوکى لە براکەى وەربگرێتەوە، بێئاگا لەوەى براکەى لەتۆڵەى ئەوەدا بەچوار فیشەک کۆتایی بە ژیانى دەهێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمیلە نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە لە سەنتەرى ناحیەى باتیڤا لە رۆژهەڵاتى زاخۆ لەنزیک ماڵەکەیان درایە بەر فیشەک و دەستبەجێ گیانى لەدەستدا.

 

رائید نەشئەت سەلمان، بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى پۆلیسى زاخۆ ئەمڕۆ چوارشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، جەمیلە هەر لە شوێنى رووداوەکە گیانى لەدەستداوە، دواى ئەوەى لەلایەن براکەیەوە چوار فیشەک لە سنگى دراوە.

 

وتیشى دواى رووداوەکە براکەى جەمیلە کە تۆمەتبارى سەرەکییە هەڵهاتووە و ئۆتۆمبێلەکەشى بەجێهێشتووە، دادگا فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرکردووە.

 

جەمیلە و براکەى پێشتر لەسەر موچەى خانەنشینى باوکیان کێشەیان هەبووە و جەمیلە لە داگا سکاڵاى لەسەر براکەى تۆمارکردبوو.

 

رائید نەشئەت وتى "کێشەکەیان خێزانى بووە و جەمیلە لەدادگاى مەدەنى پێشتر سکاڵاى تۆمارکردبوو، وەرگرتنى موچەکەى باوکى کە دەوروبەرى 240 هەزار دینار بوو بەمافى خۆى دەزانى، بەڵام براکەى رازى نەبوو، بۆیە سکاڵاى لەسەر تۆمارکردبوو".

 

بەپێی لێکۆڵینەوەکانى پۆلیس، لەناو ئۆتۆمبێلى تۆمەتبارەکەدا چەکێکى ئەمریکى هەبووە، بەڵام لەرووداوەکەدا بەکارنەهێنراوە و تۆمەتبارەکە بە دەمانچە تەقەى لەخوشکەکەى کردووە.