گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

راگەیەنراوێک لە بارزانى و مالیکییەوە لەبارەى هەڵبژاردن

2021.08.25 - 13:45
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەنراوێک لە بارزانى و مالیکییەوە لەبارەى هەڵبژاردن

ناس کورد-

 

مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى و نورى مالیکى سەرۆکى دەوڵەتى یاسا جەختیانکردەوە لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 ئەو هەڵوێستە هاوبەشە لەکۆبوونەوەیەکدا راگەیەنرا کە ئەمڕۆ لەنێوان بارزانى و مالیکیدا لە هەولێر بەرێوەچوو، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوى کۆتایی کۆبوونەوەکە.  

  

بەپێی راگەیەنراوەکە، لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە و هەڕەشەكانی تیرۆر و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا.  

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و هەردوو لا جەختیان لەوە كردەوە كە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن ببێتە هۆی سەقامگیری و ڕاستەڕێبوونی پڕۆسەی سیاسی، پێویستە هەڵبژاردنەكان لە وادەی خۆی ئەنجام بدرێت.

 

بارزانى و مالیکى هەروەها بەپێویستیان زانیوە، گەرەنتی ئەوە هەبێت كە هەڵبژاردنێكی پاك و ئازاد و دادپەروەرانە لە ژینگەیەكی ئارام و دوور لە دەسكاری بەڕێوەبچێت و هەروەها هەموو لایەكیش ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و ئیرادەی گەل بگرن، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.