گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرپەرشتیار بۆ ئیدارەکانی سۆران و زاخۆ دیاریدەکرێن

2021.08.25 - 13:27
App store icon Play store icon Play store icon
سەرپەرشتیار بۆ ئیدارەکانی سۆران و زاخۆ دیاریدەکرێن

ناس کورد-

 

وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، پێشنیار هەیە بۆ دیاریکردنى سەرپەرشتیارانی هەردوو ئیدارەی سۆران و زاخۆ، دواى ئەوەى لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە کران بە ئیدارەى سەربەخۆ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێبەر ئەحمەد ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، تا ئێستا کەس دیارینەکراوە بۆ ئەو دوو پۆستە، بەڵام پێشنیار هەیە و لەداهاتوودا دیاریدەکرێن.

 

وتیشى لیژنەیەک لە وەزارەتەکانی ناوخۆ، وەزارەتی دارایی، پارێزگارەکانی هەولێر و دهۆک دروستکراوە بۆ جێبەجێکرنى رێوشوێنەکانى پەیوەست بەسەرپێ خستنى بڕیارەکان لەو بارەیەوە.

 

رۆژى 28 ى تەموزى 2021 ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بڕیاریدا هەردوو قەزاى سۆران و زاخۆ بکرێنە ئیدارەى سەربەخۆ.