ناس کورد-
راوێژکارى دارایی سەرۆک وەزیرانى عێراق بەدورى دەزانێت ئەمساڵ بودجەى تەواوکارى ئامادەبکرێت و دەڵێت، هێشتا تانەکان یەکلایی نەکراونەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەزهەر محەمەد ساڵح ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند "پێموانییە بۆ ئەمساڵى دارایی کە دەچینە چارەکى کۆتاییەوە بودجەى تەواوکارى ئامادەبکرێت، بەتایبەتى کە وادەى ئەم خولەى پەرلەمان لەتەواوبوندایە بەهۆى هەڵبژاردنەکانەوە".
وتیشى "ناتوانرێت بودجەى لەو شێوەیە بەخێرایی تێپەڕێنرێت".
مەزهەر محەمەد ساڵح باسى لەوەشکرد، تانەکانى حکومەت لەهەندێ ماددەى بودجەى ئەمساڵ هێشتا لەبەردەم دادگاى فیدراڵیدایە.