کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد میلشیاکانی سەر بەتورکیا، بەهاوکاری سوپای تورکیا، هەڵمەتێکی نوێیان بۆ گۆڕینی ناوە کوردییەکانی خەڵکی عەفرین دەستپێکردووە و بەزۆرە ملێ خەڵکی ناچار بە گۆڕینی ناوەکەیان دەکەن. . چالاکانی کورد لە عەفرین، چەند بەڵگەیەکیان لەبارەی ئەو هەوڵەی میلشیاکان و سوپای تورکیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردوەتەوە. . بە پێی دۆکۆمێنتێک کە لە لایەن چالاکوانە کوردەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، تێیدا دەردەکەوێت ناوی ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵیان لە کوردستانەوە گۆڕیوە بۆ گوڵستان. . لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگەیان نەوداوە ژنەکە بێ لەچک وێنە بۆ ناسنامەکەی بگرێت کە کاتێکدا وێنەی ناسنامەی پێشوویی بێ لەچک بووە. . ناو گۆڕینەکە لە کاتی نوێکردنەوەی پێناسەکانیان بووە بۆ ڕایی کردنی مامەڵە ئیدارییەکان، بەڵام چەکدارە میلیشیاکان ڕینماییان دەرکردووە، هەر کەسێک ناوەکەی کوردی بێت دوای گۆڕینی ناوەکەی مامەڵەی نوێکردنەوەی پێناسەکەی بۆ ڕایی بکرێت. . چالاکانی کورد ئاماژە بەوەشدەکەن، چەکدارە میلیشیاکان کچان و ژنانی کورد ناچار بە نیقاب پۆشی دەکەن و هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەی کورد لەشارەکە دەدەن. .