گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

قوباد تاڵەبانى: دەبێت هەنگاوەکانی چاکسازی و رێکخستنەوەی پێشمەرگە خێراتر بکرێن

2021.08.25 - 12:36
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانى: دەبێت هەنگاوەکانی چاکسازی و رێکخستنەوەی پێشمەرگە خێراتر بکرێن

ناس کورد-

 

قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند،  دەبێت هەنگاوەکانی چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە خێراتر بکرێن لە چوارچێوەی ئەو پلان و ستراتیژەی بە هاوکاری هاوپەیمانان دیاریکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

قوباد تاڵەبانى ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکرد، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی وەزیری پێشمەرگە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتى کرد سەبارەت بە چاکسازییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە.

 

وتیشى " "پێشمەرگە هێزی نیشتمانی کوردستانە و موڵکی هیچ کەس و حیزب و لایەنێک نییە. سوپاسی هاوپەیمانانم کرد کە پاڵپشت و یارمەتیدەرێکی گەورە بوون بۆ چاکسازی لەو وەزارەتە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە".



قوباد تاڵەبانى جەختیکردەوە کە دەبێت هەنگاوەکانی چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە خێراتر بکرێن لە چوارچێوەی ئەو پلان و ستراتیژەی بە هاوکاری هاوپەیمانان دیاری کراوە.

 

باسى لەوەشکردووە، ە راستە رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە کارێکی ئاسان نییە، بەڵام پاڵپشتی تەواوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانى بۆ دووپات کردنەوە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی چاکسازی.