ناس كورد-
وەزارەتى دارایی هەرێم وادەى دابەشکردنى موچەى دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكانى راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، سبهینێ پێنج شەممە 2021/8/26، موچهی مانگی(هەشت)ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان بەبێ لێبڕێن دابەش دەكرێت.
دابەشکردنى موچەى ئەم مانگە ئەمڕۆ چوارشەممە دەستیپێکرد و موچەى وەزارەتى تەندروستى دابەشکرا، ئەوەش دووەم موچەیە کە بەبێ لێبڕین دابەشبکرێت.
جوتیار وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رۆژى سێشەممە رایگەیاند، لەماوەیەکى دیاریکراودا و بەپێی سیولە موچەى سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.