گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕین و لابردن

هەوڵێک بۆ ’’بێناوەڕۆک کردنی’’ وانەی ئاین ئاشکراکرا

2021.08.25 - 10:08
App store icon Play store icon Play store icon
هەوڵێک بۆ ’’بێناوەڕۆک کردنی’’ وانەی ئاین ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ لەپەرلەمانى کوردستان هەوڵێکى ئاشکراکرد بۆ دەستبردن بۆ وانەی پەروەردەی ئیسلامیی لە پرۆگرامەکانی خوێندندا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولستار مەجید لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکرد، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئێمە گەیشتووە، وەزارەتی پەروەردە لە قۆناغی یەکەمدا لە هەوڵی بێناوەڕۆک کردنی وانەی پەروەردەی ئیسلامیدایە لە ڕێگەی لابردنی سەرجەم ئایەت و فەرمودە و زانستە ئیسلامییەکانی دیکە کە خۆی لە پۆلی یەکەم تا شەشەمی بنەڕەتی تەنها بەرگی کتێبەکە پەروەردەی ئیسلامییە و ناوەڕۆکەکەی شتی دیکەیە بە زۆری .



دەقى راگەیەنراوەکە:

 

هۆشدارییەک بۆ پەروەردە و هۆشیاربوونەوەیەک بۆ خەڵک ...

سەرەڕای ئەوەی ئەم دەسەڵاتە لە هەموو ڕویەکەوە شکستیهێناوە و لە گەندەڵیدا نوقم بووە و لە بێدەسەڵاتی خۆیدا لە چارەسەری گرفتەکانی خەڵک، ژێربەژێر خەریکی داڕشتنی پیلانێکی خەتەرناکە، ئەویش دەستبردنە بۆ وانەی پەروەردەی ئیسلامیی لە پرۆگرامەکانی خوێندندا .

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئێمە گەیشتووە، وەزارەتی پەروەردە لە قۆناغی یەکەمدا لە هەوڵی بێناوەڕۆک کردنی وانەی پەروەردەی ئیسلامیدایە لە ڕێگەی لابردنی سەرجەم ئایەت و فەرمودە و زانستە ئیسلامییەکانی دیکە کە خۆی لە پۆلی یەکەم تا شەشەمی بنەڕەتی تەنها بەرگی کتێبەکە پەروەردەی ئیسلامییە و ناوەڕۆکەکەی شتی دیکەیە بە زۆری !

 

ئەگەر ئەو پیلانەیان سەربگرێت، لە قۆناغی دووەمدا دەیانەوێت بەیەکجاری وانەی پەروەردەی ئیسلامیی لایبەرن و بیگۆڕن بە پەروەردەی ئاینەکان . کە ئەگەر ئەکەیان بۆ بچێتە سەر وەک چۆن بە بەرنامە و لە ڕێگەی چەندین کەناڵەوە لە هەوڵی ڕوخاندنی ئەخلاقی کۆمەڵگەدان، ئەوا کار لەسەر بێدین کردنی خەڵک و هاندانیشیان بۆ ئیلحاد دەکرێت !

 

ئەم هەوڵەی وەزارەتی پەروەردە خەتەرناکە و کاریگەریی زۆر خراپی لەسەر قوتابیان و نەوەی داهاتووی ئەم هەرێمە دەبێت و ئەوان باجەکەی دەدەن !

 

بۆیە پێویستە خەڵکی مسوڵمانی کوردستان، مامۆستایانی بەڕێزی پەروەردە، سەرجەم ڕێکخراوە خوێندکارییەکان و هێز و ناوەندە ئیسلامییەکان، زانایانی ئاینی و هەموو خەمخۆران، ئاگاداری ئەم بابەتە بن و ڕێگەنەدرێت لەژێر هیچ پاساوێکدا بیر و مێشکی قوتابی و مناڵەکانمان بە بابەتی پڕوپوچ و لەژێر ناوی پەروەردەی ئاینیدا، ڕێگە بۆ بەلاڕێدابردنیان خۆش بکرێت.