گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

داواکراوێک هەوڵیدا بە 50 هەزار دۆلار بازگەیەک لەبەغدا تێپەڕێنێت

2021.08.25 - 09:52
App store icon Play store icon Play store icon
داواکراوێک هەوڵیدا بە 50 هەزار دۆلار بازگەیەک لەبەغدا تێپەڕێنێت

ناس کورد-

 

وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەستگیرکردنى داواکراوێکى بەماددەى تیرۆر راگەیاند، کە لەکاتى هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنى ویستویەتى 50 هەزار دۆلار بداتە هێزە ئەمنییەکان بۆ ئەوەى دەستگیرنەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەیەکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو کەسە لە بازگەى ئەبو غرێب لەبەغدا دەستگیرکراوە، دواى ئەوەى هەوڵى هەڵهاتنى داوە لەڕێگەى بەکارهێنانى ناسنامەى ساختەوە.

 

وتیشى دواى دەرکەوتنى ساختەکارییەکە، داواکراوەکە 50 هەزار دۆلارى خستووەتە بەردەم هێزە ئەمنییەکە بۆ ئەوەى دەستگیرى نەکەن.

 

وەزارەتى ناوخۆى عێراق جەختیکردووەتەوە، رێوشوێنى یاسایی پێویست دژى ئەو داواکراوە بەپێی ماددەى تیرۆر دەستیپێکردووە.