ناس کورد
پۆلیسى هەولێر کوژرانى کەسێکى لەسەر کێشەى پوش و پاوان و دەستگیرکردنى بکوژەکەى راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتوە، ئەو کەسە بە ناوی (کەنعان ڕەقیب عەزیز) لە گوندی (شێخ مەمودیان) بە دەستی تۆمەتبارێک بە ناوی (م. ا. ح) کوژراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هۆکارەکەی لەسەر پوش و پاوان و کێشەی زەوی بووە، پۆلیس دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بکوژەکەیان قۆڵبەست کرد. دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە.