گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

عێراق هەڵوێستى خۆى لەبارەى داننان بە تاڵیبان راگەیاند

2021.08.24 - 20:53
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق هەڵوێستى خۆى لەبارەى داننان بە تاڵیبان راگەیاند

ناس کورد-

وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، هێشتا زووە بۆ پرسی داننانى عێراق بە بزوتنەوەى تاڵیباندا، دواى ئەوەى جڵەوى دەسەڵاتى لە ئەفغانستان گرتەوەدەست.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فوئاد حسێن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسى "سپۆتنیک" ى روسى وتى "هێشتا زووە بۆ داننانى بەغدا بە تاڵیبان، بەڵام ئێمە بەنیگەرانییەکى زۆرەوە لە گەلى ئەفغانى دەڕوانین". 

 

وتیشى "ئیمە بەوردى چاودێرى دۆخى ئەو وڵاتە دەکەین و لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان تاوتوێی دەکەین لەبەرئەوەى بەئەرێنى یان نەرێنى کاریگەرى لەسەر رەوشى عێراق دەبێت".

 

فوئاد حسێن باسى لەوەشکرد، جالیەى عێراقى لە ئەفغانستان بوونى نییە و هیچ دیبلۆماتکارێکیان لەو وڵاتە نییە تا بیانگوێزنەوە، چونکە باڵیۆزخانەیان لە ئەفغانستان نییە.