گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر كوشتاری پشت ئاشان 

شیوعی عێراقی هێرش دەكەنە سەر فوئاد مەعسوم

2021.08.24 - 19:21
App store icon Play store icon Play store icon
شیوعی عێراقی هێرش دەكەنە سەر فوئاد مەعسوم

ناس کورد-

 

سەركردەیەكی حیزبی شیوعی عێراقی بەتوندی وەڵامی لێدوانێكی فوئاد مەعسوم یەكێك لە دامەزرێنەرانی یەكێتی دەداتەوە كە لەبەرنامەیەكی كەناڵی فەرمی عێراقدا وتبوی هێرشەكانی پشت ئاشان بەهۆی كوشتنی پێشمەرگی یەكێتی بووە لەلایەن شیوعییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جاسم حلفی سەركردە و فەرماندەی دێرینی حیزبی شیوعی عێراقی لە ڕوونكردنەوەیەكدا (24ی ئابی 2021) كە وێنەی دراوەتە "ناس كورد" دەڵێت "پاساوەكەی مەعسوم نامۆترین لێدوانە كە لەسەركردەكانی یەكێتییەوە دەرچووبێت و دژی ڕاستییەكان و شێواندنییەتی". 

 

بەقسەی حلفی كە لەساڵی 1983 بەرپرسی پاسەوانەكانی مەكتەب سیاسی شیوعی عێراقی بووە یەكێتی خۆیان دەبوێرن لەداننان بە پاساوی سەرەكی هێرشەكە كە "بەیعی دانوستان بووە لەگەڵ رژێمی دیكتاتۆری و دەسپێكی رێككەوتن بووە لەگەڵیدا". 

 

حلفی ئەوەشی وتووە "لەو هێرشەدا 70 كەسایەتی جۆراوجۆری سیاسی و رۆشنبیری و زانستی كوژراون كە هەندێكیان ژنن و بەشێكیشیان لە سێدارەدان و تەسفیە بووە.

 

هەروەها دەڵێت "دەبوو مەعسوم كە لەكۆتاییەكانی تەمەندایە راستییەكانی باس بكردایە وەك ئەوەی مەلا بەختیار كردوویەتی لە كتێبی (لەبری بیرەوەری) بەڵام ئەو چووە شێواندنی كردووە بەبێ ئەوەی بەڵگەی هەبێت. هەروەها دەڵێت "تەحەدای دەكەم یەك بەڵگەنامەی دابنێت كە یەكێتی دەریكردبێت و پشتڕاستی ئەو قسەیەی بكاتەوە".