گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’سازش ناکەین’’

کازمى مشتومڕەکانى لەبارەى هەڵبژاردن یەکلایی کردەوە

2021.08.24 - 17:40
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى مشتومڕەکانى لەبارەى هەڵبژاردن یەکلایی کردەوە

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق جەختدەکاتەوە کە پاشەکشە ناکەن لە ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە وادەى دیاریکراوى خۆیدا لە ١٠ى تشرینى یەکەمى داهاتوو.

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن نازم وتەبێژى حکومەتى عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لەپەراوێزى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا وتى "کازمى جەختیکردووەتەوە کە حکومەت سازش ناکات لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا".

 

هەڵبژاردنی پێشوەختە  

  

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10 تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (10) ی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. ئەم هەڵبژاردنە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2020 ئەنجام دەدرێت كە 18 پارێزگای عێراقی دابەشكردووە بۆ 83 بازنەی هەڵبژاردن كە هاوتای ژمارەی كۆتای ژنانە، مەرجیشە لەهەموو بازنەیەكدا كاندیدێكی ژن سەربكەوێت.  

 ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە 25 ملیۆن كەسن، كاندیدەكان جگە لە حیزب و هاوپەیمانێتییەكان، ڕێژەیەكی بەرچاویان بەشێوەی سەربەخۆ و لیستی تاك خۆیان پاڵاوتووە، ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانیش 329 كورسییە كە 320 یان بۆ كێبەركێیە، 9 كورسیشییان بۆ كۆتای پێكهاتەكانە كە 5 كورسی بۆ مەسیحییەكانە و 1 كورسی بۆ هەریەك لە پێكهاتەكانی شەبەك، سابیئە، ئێزدی و كوردانی فەیلییە لە كوت.  

  

ئاماری لیست و كاندیدەكان  

  

ژمارەی هێزە بەشدارەكان: 44 هاوپەیمانێتی و 267 حیزب  

ژمارەی گشتی كاندیدان: 3 هەزار و 523 كەس  

سەربەخۆكان 887 كاندید  

حیزبەكان 1002  

هاوپەیمانێتی: 2560 كاندید  

 لەڕووی جێندەرییەوە 2 هەزار و 560 كاندید لەڕەگەزی نێرن و 963 یان لەڕەگەزی مێ.  

  

لەپاش پەسەندكردنی دەستوری هەمیشەیی، 4 هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە كە لەساڵەكانی 2005 و 2010 و 20214 و 2018 بوون، پێشتر سیستمەكانی هەڵبژاردن، "نوێنەرایەتی رێژەیی بوون" بەپێی سیستمی سانت لیگۆی هەمواركراو لە 18 بازنەی عێراق كە هاوتای ژمارەی پارێزگاكان بوون، بەڵام بۆ 2021 بووە بە "زۆرینەی یەك دەنگی نەگوێزراوە" لە 83 بازنەی هەڵبژاردن.