گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

برادەر و CIA

ناوەڕۆکى یەکەم کۆبوونەوەى روبەڕووى ئەمریکا و تاڵیبان لەکابوڵ 

2021.08.24 - 16:41
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى یەکەم کۆبوونەوەى روبەڕووى ئەمریکا و تاڵیبان لەکابوڵ 

ناس کورد-

 

کەناڵى سی ئێن ئێنى ئەمریکى ئاشکرایکرد، بەڕێوەبەرى دەزگاى هەواڵگرى ئەمریکا (CIA) لەگەڵ عەبدولغەنى برادەر سەرۆکى مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەى تاڵیبان کۆبووەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵەکە لەزارى دوو سەرچاوەى ئەمریکى ئاگادار لەکۆبوونەوەکە ئەمڕۆ سێشەممە گواستییەوە، وليام بيرنز سەرۆکى (CIA) رۆژى دووشەممە بەشێوەى روبەڕوو لەگەڵ برادەر لە کابوڵ کۆبووەتەوە.

 

یەکێک لەسەرچاوەکان وتى "کۆبونەوەکە لەسەر فەرمانى جۆ بایدن بووە".

 

سەرچاوەیەکى دیکە رایگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کراوە لەبارەى ئەوەى پێویستە ئەنجام بدرێت تا کۆتایی ئەمساڵ.

 

ئیدارەى بایدن لەپوەندى بەردەوامدایە لەگەڵ تاڵیبان لەبارەى گواستنەوەى ئەو کەسانەى دەیانەوێت ئەفغانستان جێبهێڵن، بەڵام ئەم کۆبوونەوەیە بە باڵاترین کۆبوونەوەى راستەوخۆ دادەنرێت.

 

 مەلا عەبدولغەنى برادەرئێوارەى سێشەممەى رابردوو گەیشتەوە قەندەهار، دواى رۆژێک لە کۆنتڕۆڵکردنى ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە. 

 

رۆژێک دواى گەڕانەوەى، رۆژنامەى "واشنتن پۆست" بڵاویکردەوە،  مەلا عەبدولغەنى برادەرتەنها سەرکردەیەکى تاڵیبان نییە، بەڵکو کەسى دووەمى ئەو بزوتنەوەیەیە لەدواى هبەاللە ئاخوند زادە کە تا ئێستا دەرنەکەوتووە.  

 

برادەر ساڵى لەدایکبوونى بەتەواوى نەزانراوە بەڵام سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە پێدەچێت ساڵى 1968 لەدایک بووبێت. ئەو زاواى دامەزرێنەرى تاڵیبان مەلا محەمەد عومەرە.