گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

پلەکانی گەرما لە هەرێم بەرەو فێنکی دەچن

2021.08.24 - 16:27
App store icon Play store icon Play store icon
پلەکانی گەرما لە هەرێم بەرەو فێنکی دەچن

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ چوارشەممە پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم دوو پلە ڕوو لە دابەزین دەکەن و ئاسمانیش بە ساماڵی دەمێنێتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسیی دیاریی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە ناس کورد بینیویەتی دەڵێت، سبەینێ چوارشەممە، 25ی ئابی 2021، لە ئەنجامی کشانەوەیەکی کەم لە کاریگەری بارستەھەوای گەرم لەسەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بەرێژەی 1 تا 2 پلەی سیلیزی ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.

 

دەشڵێت، بەم شێوەیە ئەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم؛ سلێمانی 41 پلە ، ھەولێر 42 پلە ، دھۆک 40 پلە ، ھەڵەبجە 42 پلە ، کەرکوک 44 پلە و لە ناوچەکانی گەرمیان لە نێوان 46 تا 47 پلەی سیلیزی بێت.

 

جەختی کردووەتەوە کە "ئاسمان ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەوری ئەبێت، خێرای با ھەندێ کاتی دوای نیوەرۆ چالاک ئەبێت بەخێرای 20-40 کم/س لە ئاڕاستەی باشوری ڕۆژئاواوە."

May be an image of text