ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوو حەوت هەزار و 670 توشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشان کراون، هاوکات 75 کەسیش بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانی لەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاماری نوێی وەزارەتەکە بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، 24ی ئابی 2021، لەو ماوەیەدا 10 هەزار 242 توشبوو چاکبوونەتەوە و نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە.