گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێترین زانیاریی لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان

2021.08.24 - 14:45
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین زانیاریی لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان

 ناس کورد-

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانی ڕاگەیاند، لەگەڵ داواکانی ئەواندان، بەڵام لە چوارچێوەی یاسادا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئابی 2021، خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان ئەنجومەنێکی نوێیان پێکهێنا و سەردانی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتیان کرد.

 

نوێنەری نوێی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە لێدوانێکدا بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا یاداشتێکیان لەوبارەیەوە بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت ناردووە و بەڵێنیان داوە کە کاری لەسەر بکەنەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، نوسینگەی قوباد تاڵەبانی وتیان، "لەگەڵ ماف و داوا ڕەواکانی خەڵک و خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانداین، بەڵام لە چوارچێوەی یاسادا."

 

لەبارەی ئەوەی لەئێستادا دەتوانن ئۆتۆمبێلەکانیان بێننەسەر شەقام یاخود نا، نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە ڕایگەیاند، "نەخێر لەئێستادا ناتوانن، بەڵام ئومێدمان هەیە کە بڕیاری نوێ دەربکرێت."