ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئەو کەسەی دەستگیرکرد کە کامێراکانای چاودێری هاتوچۆی شێواندبوو، دەڵێت، تۆمەتبارەکە شۆفێری تاکسی بووە و بەهۆی ئەوەی زۆر لە کامێرای داوە ئەو کارەی کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی (سێشەممە 24ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "دواى ئەوەی چەند کامێرایەکی چاودێری هاتوچۆی سلێمانى شێوێندرا، توانیمان تۆمەتبارى ئەو تاوانە دەستگیر بکەین و ڕووبەڕووى یاسای بکەینەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە ناوی ( ڕ ، ع ،ع ) و تەمەنی 24 ساڵە، پیشەی شۆفێری تاکسییە و دانیشتووی شاری سلێمانییە."
ئەوەش هاتووە، "تۆمەتبارەکە دانى بە تاوانەکەیدا ناوە و هۆکارى ئەو کارەشى بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە چەندین جار سەرپێچى تیژڕەوى کردووە و وێنەی گیراوە."