ناس کورد-
وەزیری بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، گرانبوونی نرخی خواردەمەنی و بەتایبەتی ئارد لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە و دەشڵێت، بەڵێن دەدەن کە لەسەرخەت بن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان (سێشەممە 24ی ئابی 2021) بە "دەنگی ئەمەریکا"ی ڕاگەیاند، "گرانبوونی نرخی خواردەمەنی بەتایبەت ئارد هۆکاره‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دایه و په‌یوه‌ندی به بۆرسه‌ی جیهانییه‌وه هه‌یه، له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه هه‌ر ته‌نێک ئارد 60 دۆلاری چووەتهسهر بۆیه نرخی ئه‌و ئارده‌ش له بازاڕه‌کانی هه‌رێمی کوردستان زیاد بووه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو کۆدەبینەوە، بۆئه‌وه‌ی بزانیین چۆن بتوانین ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر بکه‌ین ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به حکومه‌ته‌وه هه‌بێت له‌مه‌سه‌له‌ی باج و ڕسومات و له مه‌سه‌له‌ی کاره‌با و پێدانی سوته‌مه‌نی و ئه‌و کارئاسانیانه‌ی که حکومه‌ت بۆخۆی ده‌توانێت بیکات."
وەزیری بازرگانی جەخیشیکردووەتەوە، " ئه‌و بابه‌ته چه‌ند ڕۆژێکه سه‌ریهه‌ڵداوه وه‌کو باسیشمکرد هۆکاری گرانبوونه‌که‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دایه، ئێمه هه‌نگاویشمان ناوه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی کشتوکاڵیش دانیشتنێک ده‌که‌ین پێش ڕۆژی پێنجشه‌ممه وه‌کو دوو وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌و بابه‌ته بۆئه‌وه‌ی هه‌ر وه‌زاره‌تێک له‌ئاستی خۆیه‌وه بتوانرێت هاوکاری و کارئاسانی بکرێت بۆ بازرگانه‌کانمان وابکه‌ین تێچووی ئه‌و کاڵایانه‌ی که دێت که‌متر بکرێته‌وه هه‌تا بتوانیین نرخی له بازاڕ دابه‌زێنین."
کەمال موسلیم ئاماژەی بەوەشکردووە، "به‌ڵێنی ئه‌وه بەخەڵک ده‌ده‌ین وه‌کو وه‌زاره‌ته‌که‌ی خۆمان و وه‌کو وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان هه‌موومان له‌سه‌ر خه‌تین بۆئه‌وه‌ی ئه‌و هۆکارانه‌ی که له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دایه بتوانین به‌کاری بهێنیین بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی نرخی ئارد له بازاڕه‌کان."
گرانبوونی نرخی ئارد ماوەی چەند ڕۆژێکە بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نان و سەمون و ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە.