گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

فڕۆکەیەکی ئۆکرانی لە فڕۆکەخانەی کابول ڕفێندرا

2021.08.24 - 10:58
App store icon Play store icon Play store icon
فڕۆکەیەکی ئۆکرانی لە فڕۆکەخانەی کابول ڕفێندرا

 ناس کورد-

لە فڕۆکەخانەی کابولی پایەختی ئەفغانستان فڕۆکەیەکی ئۆکرانی لەلایەن کەسانی نەسراوەوە ڕفێندرا کە ئەو کەسانە دەیانەوێت بەو فڕۆکەیە لەو وڵاتە هەڵبێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئاژانسی سپۆتینک (سێشەممە 24ی ئابی 2021) بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکەیەکی ئۆکرانی لە فڕۆکەخانی کابولی پایتەختی ئەفغانستان ڕفێندرا و تائێستاش دیارنییە کە ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە کێ بوون.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانە فڕۆکەکەیان بەرەو ئێران بردووە و وا دەردەکەوێت ئەو ئەفغانیانە بن کە دەیانەوێت لەدەستی تاڵیبان هەڵبێن.

 

بەوتەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا، فڕۆکە ئۆکرانییەکە بڕیاربووە هاووڵاتیانی ئۆکرانی بباتەوە بۆ وڵاتەکەی، بەڵام لەلایەن کەسانێکی نەناسراوە ڕفێندراوە و بەرەو ئێران بردراوە.