گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سەرچاوەیەك: حكومەتی عێراق واز لە پێداگری دەهێنێت لەسەر هەڵبژاردن

2021.08.24 - 10:25
App store icon Play store icon Play store icon
سەرچاوەیەك: حكومەتی عێراق واز لە پێداگری دەهێنێت لەسەر هەڵبژاردن

ناس کورد-

سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار ڕایگەیاند مستەفا كازمی واز لە پێداگری دەهێنێت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 10 ئۆكتۆبەری داهاتوو ئەگەر موقتەدا سەدر پێداگربێت لەسەر بایكۆتكردنی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەكە لە لێدوانێكدا بۆ سپۆتنیكی ڕوسی كە "ناس كورد" بینیویەتی (24ی ئابی 2021) بۆ كردووە، باس لەوە دەكات دوو لایەنی گرنگ هەن لە پرۆسەكە؛ سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی و موقتەدا سەدر، بەشدارینەكردنی سەدریش واتە ساردبوونەوەی كازمی، چونكە سەدرییەكان پاڵپشتی ئەون بەرامبەر لیستەكەی مالیكی و هاوپەیمانێتی فەتحی هادی عامری.

 

سەدر لە ناوەڕاستی تەمموزی ڕابردوو بایكۆتی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند، بەدوای ئەوەشدا مستەفا كازمی تویتی كرد: "ناكرێت تەسەوری سازكردنی هەڵبژاردن بكرێت بەبێ بەشداری سەدر."

 

هەڵبژاردنی پێشوەختە

 

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10 تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (10) ی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. ئەم هەڵبژاردنە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2020 ئەنجام دەدرێت كە 18 پارێزگای عێراقی دابەشكردووە بۆ 83 بازنەی هەڵبژاردن كە هاوتای ژمارەی كۆتای ژنانە، مەرجیشە لەهەموو بازنەیەكدا كاندیدێكی ژن سەربكەوێت.

 ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە 25 ملیۆن كەسن، كاندیدەكان جگە لە حیزب و هاوپەیمانێتییەكان، ڕێژەیەكی بەرچاویان بەشێوەی سەربەخۆ و لیستی تاك خۆیان پاڵاوتووە، ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانیش 329 كورسییە كە 320 یان بۆ كێبەركێیە، 9 كورسیشییان بۆ كۆتای پێكهاتەكانە كە 5 كورسی بۆ مەسیحییەكانە و 1 كورسی بۆ هەریەك لە پێكهاتەكانی شەبەك، سابیئە، ئێزدی و كوردانی فەیلییە لە كوت.

 

ئاماری لیست و كاندیدەكان

 

ژمارەی هێزە بەشدارەكان: 44 هاوپەیمانێتی و 267 حیزب

ژمارەی گشتی كاندیدان: 3 هەزار و 523 كەس

سەربەخۆكان 887 كاندید

حیزبەكان 1002

هاوپەیمانێتی: 2560 كاندید

 لەڕووی جێندەرییەوە 2 هەزار و 560 كاندید لەڕەگەزی نێرن و 963 یان لەڕەگەزی مێ.

 

لەپاش پەسەندكردنی دەستوری هەمیشەیی، 4 هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە كە لەساڵەكانی 2005 و 2010 و 20214 و 2018 بوون، پێشتر سیستمەكانی هەڵبژاردن، "نوێنەرایەتی رێژەیی بوون" بەپێی سیستمی سانت لیگۆی هەمواركراو لە 18 بازنەی عێراق كە هاوتای ژمارەی پارێزگاكان بوون، بەڵام بۆ 2021 بووە بە "زۆرینەی یەك دەنگی نەگوێزراوە" لە 83 بازنەی هەڵبژاردن.