ناس کورد-
بڵاوبوونەوەی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی زیندانێکی ئێران کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە کە تێیدا لێدان و ئەشکەنجەدانی زیندانییانی تێدا دەرکەوتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەماوەی ڕابردوودا گروپێکی هاککەر بەناوی عدالت علی (دادپەروەری عەلی) بڵاویانکردەوە کە کامێرای چاودێری زیندانی "ئەوین"یان لە تاران هاک کردووە و توانیویانە بگەن لەو ڕێگەیەوە چەند نهێنییەکی زیندانەکە ئاشکرا بکەن.
بەگوێرەی یەکێک لە گرتە ڤیدیۆکان کە لە تۆڕی هەواڵی "بی بی سی فارسی" بڵاویکردووەتەوە، تیایدا کەسێک دەردەکەوێت کە دوای ئەشکەنجەدان توانای ڕۆشتنی نەماوە و کارمەندانی زیندانەکە بە زەوییەکەدا ڕایدەکێشن، هەروەها ساتی هاککردنی کامێراکانی زینداکەش نیشان دەدات.
هشدار: دیدن این ویدیو ممکن است برای برخی آزار دهنده باشد
— BBC NEWS فارسی (@bbcpersian) August 22, 2021
گروهی به نام "عدالت علی" که اعلام کرده بود موفق شده دوربینهای مداربسته زندان اوین را هک کند، تصاویری از برخورد مسئولان زندان با زندانیان منتشر کرده است. pic.twitter.com/KQ8JJzjZ1d
هاوکات لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا کە "ئێران ئینتەرناشناڵ" بڵاویکردووەتەوە، بە چوار پاسەوانی زیندانەکە لە دەستگیرکراوێک دەدەن و ئەویش لە زەویدا دەکەوێت و دەپاڕێتەوە تا وازی لێبهێنن.
ویدیویی که گروه هکری «عدالت علی» برای ایران اینترنشنال ارسال کرده، ضرب و شتم یک زندانی از سوی ماموران در زندان اوین را نشان میدهد. در این ویدیو مشخص است که ماموران یک زندانی دستبند به دست را به شدت کتک میزنند. تاریخ ویدیو مربوط به ۳۱ اردیبهشت ۱۳۹۹ است. pic.twitter.com/h5fThX3JP0
— ايران اينترنشنال (@IranIntl) August 23, 2021
زیندانی ئەوین یەکێکە لە بەناوبانگترین زیندانەکانی ئێرانە کە دەکەوێتە تارانی پایتەخت و بەشێکی زۆر لە دەستگیرکراوانی سیاسیی و مەزهەبی لەو زیندانەن.