ناس کورد-
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەکانی تورکیا چەند گوندەکانی سنوری قەزای پێنجوێنی بۆردومان کرد و قائیمقامی قەزاکەش دەڵێت، بۆردومانەکە شوێنی دانیشتووان و کشتوکاڵی ناوچو گوندنیشەکانی کردووەتە ئامانج.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زانا ڕەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن (سێشەممە 21ی ئابی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەنزیک کاتژمێر 7:00 لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکانەوە گوندەکانی سنوری قەزای پێنجوێن بۆردومان کرا."
وتیشی، "بۆردومانەکە لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیاوە بووە، چونکە ئێران ناتوانێت کاری وابکات و بە فڕۆکە ئاسمانی هەرێمی کوردستان ببڕێت، ئەوەش بەهۆی ئەمەریکاوە."
قائیمقامی قەزای پێنجوێن ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆردومانەکە لەئێستادا کۆتایی پێهاتووە و فڕۆکەکەش ناوچەکەی جێهێشتووە، خۆشبەختانەش هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام ترسێکی زۆر لای ئەو گوندنشیانە دروست بووە، بەهۆی ئەوەی بۆردومانەکە زۆر نزیک بووە لێیانەوە."