گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هونەرمەندێك راگەیاندنی مەرگی خەسووی خستە پاش ئاهەنگەكەی

2021.08.23 - 23:46
App store icon Play store icon Play store icon
هونەرمەندێك راگەیاندنی مەرگی خەسووی خستە پاش ئاهەنگەكەی

ناس کورد- 

پارێزەرێك لە دادگای تێهەڵچونەوەی قاهیرە ئاشكرای كرد هونەرمەند و گۆرانیبێژی میسری محەمەد ڕەمەزان نەیهێشتووە هەواڵی مەرگی خەسوی ڕابگەیەنن تا ئەوكاتەی ئاهەنگەكەی لەكەناری دەریای ناوەڕاست كۆتاییهاتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پارێزەر ئەیمەن مەحفوز لە لێدوانێكدا بۆ مصري لایت كە "ناس كورد" بینیویەتی (23ی ئابی 2021) دەڵێت خەسوی ئەكتەری ناسراوی میسری محەمەد ڕەمەزان هەفتەی ڕابردوو مردووە نەك دوێنێ، بەڵام ناوبراو نەیهێشتوە هەواڵەكە بڵاو بكرێتەوە تا ئاهەنگە گەورەكەی لە باكوری میسر تەواو بووە كە خۆی بە "بەهێزترین ئاهەنگ لە كەناری باكور" ناوی بردووە. 

 

لەپاش كۆتاییهاتنی ئاهەنگی گۆرانییەكانی محەمەد ڕمەزان لە مزگەوتنی "الشرطة" لە قاهیرە پرسەی بۆ دایكی خێزانەكەی دانا و لە پێشوازی میواناندا دەركەوت. 

 

ڕەمەزان ئەكتەرێكی سەربەگۆبەن و جێگە مشتومڕی میسرییە و خۆی بە نمرە یەك دەزانێت و جگە لەكاری نواندن و پاڵەوانێتی زنجیرە دراماكان گۆرانی جۆراوجۆریشی هەیە كە بەشێكیان لەسەر شێوازی ڕاپن.

 

No description available.