گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەوێنە؛ تەرمی ژنێک بە سوتاوی دۆزرایەوە.. هاوسەرەکەی کوشتویەتی

2021.08.23 - 22:48
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ تەرمی ژنێک بە سوتاوی دۆزرایەوە.. هاوسەرەکەی کوشتویەتی

ناس کورد- 

لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پیاوێک ژنەکەی خۆی کوشت و دواتر بۆ شاردنەوەی ڕووداوەکە تەرمەکەی سوتاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، " شەوی شەممە 21ی ئابی 2021، ژنێکی لاوی خەڵکی سەقز بە ناوی سەبری نەعلبەندیی تەمەن 24 ساڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هاوسەری سەبری نەعلبەندی دوای ئەوەی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە ناوبراوی کوشتووە بۆ شاردنەوەی ڕووداوەکە هەوڵی داوە لە ڕێگەی ئاگردانی ماڵەکەوە تەرمەکەی بسوتێنێت، هەر بەوهۆیەوە تەرمەکەی سووتاوە." 

 

بەگوێرەی ئەو ڕێکخراوە مرۆییە،  سەبری نەعلبەندی دایکی منداڵێک بووە و لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی کیشەی خێزانییەوە چووەتەوە ماڵی باوک و دایکی لە گوندی ئێرانشا، دوو ڕۆژ پێش کوشتنەکەی لەگەڵ هاوسەرەکەی گەراوەتەوە بۆ ماڵی خۆی. 

 

me_ga.php?id=4412