ناس کورد-
وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم ئەنجامى خولى یەکەمى تاقیکردنەوەکانى قۆناغى ١٢ ى راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئالان حەمەسەعید وەزیرى پەروەردەى هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لەبەشى زانستى 18 خوێندکار لە وێژەیی یەک خوێندکار یەکەم بوون.
وتیشى 31 کەس لەکاتى تاقیکردنەوەکان دەستگیرکراون، ١٢ کەس لە هەولێر، ١٢ کەس لە دهۆک، حەوت کەس لە سلێمانى کە ویستویانە وەڵامەکان بە خوێندکاران بڵێنەوە.
بەپێی ئەنجامى تاقیکردنەوەکان، خوێندکار ئەحمەد رەشید عەزیز مستەفا لەسلێمانى یەکەمى زانستى بووە لەگەڵ ١٧ خوێندکارى دیکە کۆنمرەى ١٠٠ یان بەدەستهێناوە.
هەروەها خوێندکار ئەوین ریاز لە سنورى پارێزگاى هەولێر یەکەمى بەشى وێژەیی بووە. پێنج خوێندکاریی پیشەیی و یەک خوێندکارى خوێندنى ئیسلامیش یەکەم بوون.
وەزیرى پەروەردە جەختیکردەوە، پشکى هەرە زۆرى خوێندکارە یەکەمەکان لە قوتابخانە حکومییەکانن.