گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

حکومەتى هەرێم رێگەچارەى دابەزینى نرخى بەنزین تاوتوێدەکات

2021.08.23 - 18:32
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم رێگەچارەى دابەزینى نرخى بەنزین تاوتوێدەکات

ناس کورد-

جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ وەزیرانى کارەبا و سامانە سروشتییەکان رێگە چارەى دابەزینى نرخى بەنزین و سوتەمەنیان تاوتوێکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانى لە راگەیەنراوێکى کورتدا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، لە کۆبونەوەی تایبەت لەگەڵ ھەردوو وەزیری کارەباو وزە و سامانە سروشتیەکان گفتوگۆ لەسەر سێ تەوەر کراوە.

 

رونیشیکردەوە، تەوەرى یەکەم بریتى بوو لە بەرزبونەوەی نرخی بانزین و سووتەمەنی و دۆزینەوەی رێگاچارەی پێویست بۆ چارەسەرکردنی.

 

قوباد تاڵەبانى باسى لەوەشکردووە، تەوەرەکانى دیکە بریتى بوون لە دابینکردنی کردنی نەوتی سپی بۆ وەرزی زستان. پلانەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ زیادکردنی کارەبا لە وەرزی زستاندا.

 

بەپێی پلانى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان بڕیاربوو ئەمڕۆ نرخى لیترێک بەنزین بۆ ٦٥٠ دینار دابەزێنرێت، دواى گەیشتنى یەک ملیۆن لیتر لەبەغداوە، بەڵام نرخى بەنزین تا ئێستا هەر بەررزى ماوەتەوە و دیار نییە پلانەکە کەى جێبەجێدەکرێت.