گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پێشبینییەکى نوێ لە دارایی عێراقەوە لەبارەى 200 ملیارەکەى هەرێم

2021.08.23 - 17:34
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکى نوێ لە دارایی عێراقەوە لەبارەى 200 ملیارەکەى هەرێم

ناس کورد-

 

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق پێشبینیدەکات تا دوو رۆژى دیکە 200 ملیار دینارەکە بنێردرێت بۆ هەرێم، بەردەوامى ناردنیشى لەمساڵدا دەبەستێتەوە بەهەڵبژاردنى پێشوەختەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمال کۆچەر ئەمڕۆ دووشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، چاوەڕواندەکرێت ئەم مانگەش ئەو بڕە پارەیە رەوانەى هەرێم بکرێت، بەڵام بەهۆى کەمى سیولەوە کەمێک دواکەوتووە و ئەگەر هەیە تا ٢٥ى مانگ بنێردرێت.

 

وتیشى ناردنى ئەو بڕە پارەیە هیچ پەیوەندییەکى بە یاساى بودجەوە نییە و پێشینەیە، تا ئەوکاتەى هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتە نانەوتییەکان رێکدەکەون.

 

جەمال کۆچەر باسى لەوەشکرد، بۆ ئەمساڵ ناردنى ئەو 200 ملیارە پەیوەستە بە هەڵبژاردنەوە، ئەگەر ئەنجام بدرێت رەنگە تا کۆتایی ساڵ بنێردرێت.

 

هەروەها پێیوایە ئەگەر هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت پەرلەمان کارادەبێتەوە، ئەوکات ئەگەر هەیە دەنگى ناڕەزایی بەشێک لە کوتلەکانى پەرلەمان بەرزبێتەوە کە لەسەرچى بنەمایەک ئەو پارەیە دەنێردرێت.

 

ڕۆژی 11ی تەموزی 2021، یەکەمین بڕە پاره‌ لەمساڵدا لە لایەن حکومەتی عێراقەوە کە بڕی 200 ملیار دینارە خرایه‌ سه‌ر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەولێر، بەڵام بۆ ئەم مانگە هێشتا نەنێردراوە.