گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواخستنى ژەمى سێیەم

تەندروستى جیهانى هۆشدارى دەرکەوتنى نەوەى ’’بەهێزترى’’ کۆرۆنا دەدات

2021.08.23 - 15:24
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى جیهانى هۆشدارى دەرکەوتنى نەوەى ’’بەهێزترى’’ کۆرۆنا دەدات

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرى گشتى رێکخراوى تەندروستى جیهانى داواى دواخستنى پێدانى ژەمى سێیەمى ڤاکسین دەکات و هۆشداریشدەدات لە دەرکەوتنى نەوەى بەهێزترى کۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تیدروس ئەدهانۆم ئەمڕۆ دووشەممە وتى "نەوەى بەهێزترى کۆرۆنا دەردەکەوێت ئەگەر رێژەى پێدانى ڤاکسین لەسەر ئاستى جیهان بەرزنەکرێتەوە"، ئەوەش بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز.

 

وتیشى "ئەو ژەمە ڤاکسینانەى کە باس لەوەدەکرێت وەکو ژەمى سێیەم دەدرێن بە توشبووان، پێویستە ببەخشرێن بەو وڵاتانەى کە هاوڵاتییەکانیان ژەمى یەکەم یان دووەمیان پێنەگەیشتووە".

 

ژمى سێیەمى ڤاکسین لەئێستادا لەلایەن دامەزراوە تەندروستییەکانى ئەمریکاوە رەزامەندیدراوە لەسەرى بەشێوەیەک کە بدرێت بەو کەسانەى بەرگرى جەستەیان لاوازە.