گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوچەكە بەبێ‌ ئێران جێگیرنابێت

بەرهەم ساڵح: عێراق بەشێک نییە لە سزاکانی سەر ئێران

2019.03.11 - 13:18
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح: عێراق بەشێک نییە لە سزاکانی سەر ئێران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ناس كورد-شۆڕش محەمەد

د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران زۆر بە گرنگ دەبینێت و جەختیش دەکاتەوە کە عێراق بەشێکە نییە لە سزاکان بەسەر ئێراندا.

 

لەمیانەی پێشوازیكردنی لەوەفدێكی رۆژنامەنووسانی ئێران‌و وەڵامدانەوەی پرسیاری رۆژنامەنووسانی ئێران، د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق وتی "لەهەموو شوێن‌و جێگەیەك وتوومانە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئێران پەیوەندی گرنگن‌و بەبایەخەوە لێی دەڕوانین".

 

وتیشی "وەك چۆن وتووشمانە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا‌و جیهانی عەرەبی بۆ عێراق‌و هەموو ناوچەكە گرنگە‌و بە سیاسەتێكی هاوسەنگ ئەو پەیوەندییانە بەڕێوەدەبەین".

 

سەرۆك كۆماری عێراق روونیكردەوە "پێویستە بەربەستەكانی بەردەم ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان وڵاتانی ناوچەكە هەڵبگیرێت. ئێستا رۆژگاری سزادان نییە بەڵكو رۆژگاری جوڵە‌و هاتوچۆكردنە لەوڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی تر بەبێ‌ بوونی هیچ بەربەستێك".

 

جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە"لەهەموو كۆڕ‌و كۆبوونەوەیەك لەگەڵ ئەمریكییەكان‌و سعودیی‌و ئەوروپییەكان‌و توركەكان وتوومانە ئێمە بەشێكین لەم ناوچەیە‌و ناشكرێت ناوچەكە هێمنی بەخۆیەوە ببینێت بەبێ‌ بوونی مەنزومەیەكی هەرێمایەتی ئابوری‌و سیاسی ‌و ئەمنی كە ئێرانیش لەخۆ بگرێت".

 

ساڵح ئاماژەی بەوەشدا "عێراق بەپێگە جوگرافییەكەیی‌و گرنگییەكەی لەنێو دەوڵەتانی ناوچەكە دەتوانێت رۆڵی نێوەندگیری بەرجەستە بكات، نێوەندگیرێكی باش لەپێناوی بەستنەوەی بەرژەوەندییەكان. بەڵام ئەمانە بەقسە نایەنە دی‌و بەڵكو بەتێهەڵكێشكردنی ژێرخانی ئابوری‌و بەرژەوەندییە ئەمنییە هاوبەشەكان دێتەدی".

لەبارەی سەردانەكەی حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ عێراق، سەرۆك كۆماری عێراق وتی "سەردانەكەی سەرۆك رۆحانی بۆ بەغدا سەردانێكی زۆر گرنگە، لەقۆناغێكی زۆر گرنگیشدا ئەنجام دەدرێت".

 

وتیشی "بەپلەی یەك ئەم سەردانە سەلمێنەری قوڵی پەیوەندییەكانی نێوان ئەم دوو وڵاتە‌و گەلەكەی دەردەخات".

 

لەبارەی ئەو سزا ئابورییانەشی كە سەپێنراوە بەسەر ئێراندا، بەرهەم ساڵح روونیكردەوە "عێراق بەشێك نییە لەمەنزومەی سزاكان دژی ئێران‌و ئێمە كاریگەر دەبین بەو سزایانە بەڵام نابینە بەشێكی‌و ناشمانەوێت هیچ زیانێك بەر ئێران‌و گەلی ئێران بكەوێت".