گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قائیمقامیەتی سلێمانی نرخی کۆتایی نانی ئاشکرا کرد

2021.08.23 - 12:58
App store icon Play store icon Play store icon
قائیمقامیەتی سلێمانی نرخی کۆتایی نانی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

قایمقامی سلێمانی دوای کۆبوونەوەى لەگەڵ نوێنەری نانەواخانەکان و سەندیکای کرێکاران ڕایگەیاند، هەشت نان بە هەزار دینار دەبێت و گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 23ی ئابی 2021، نوێنەری نانەواخانەکان و سەندیکای کرێکاران لەگەڵ قایمقامی سلێمانی کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی کێشەی نانەواخانەکان کرد کە خۆی لە گرانبوونی نرخی ئارد و سووتەمەنی دەبینێتەوە، قایمقامی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، "بڕیاردرا نرخی نان وەکو خۆی بمێنێتەوە و هەشت نان بە هەزار دینار دەبێت."



دەشڵێت، "چالاک رەئوف، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان بە نوێنەرایەتی تەواوی خاوەن نانەواخانە و سەمونخانەکان کێشەکانی باس کرد کە خۆی لە گرانبوونی نرخی ئارد و سووتەمەنی و بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا و زۆری ناجی تازەکردنەوەی مۆڵەتدا دەبینێتەوە و فشاری زۆری لەسەر دروستکرد، لەهەمان کاتدا لەخەمی ژیانی هاووڵاتیانیشداین، بەڵام ئێستا فشاری زۆرمان لەسەرەو لە زەرەرداین."

لە کۆبوونەوەکەدا ئاوات محەممەد، قایمقامی سلێمانی پێی راگەیاندوون، کە لە کێشەکانی ئەوان تێدەگات "دەزانین بەشێکی گرنگی کۆمەڵگە و شارەکەمانن و زەرەرمەندی یەکەم ئێوەن، لە چەند لایەکەوە هەوڵێکی زۆرمان بۆ چارەسەری کێشەکان داوە، ئومێد دەکەین لە ئایندەدا ئەنجامەکەی ببینین."

قایمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە، رێگە نادەن بە هیچ جۆرێک ئارد ببرێتە دەرەوە و لە هاتنەناوەوەشدا هەوڵدەدەن رسوماتی لەسەر نەبێت.

ئاوات محەممەد لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بە خاوەن نانەواکانی گوتووە "دەزانم هەمووتان لە زەرەردان، بەڵام با هەوڵ بدەین بە هەموومان رێگە بگرین لە گرانبوونی نرخی نان، چونکە دواجار شارەکەمان و کۆمەڵگەکەمان زیان دەکات."



بەپێی راگەیێندراوەکەی قایمقامی سلێمانی، لە کۆبوونەوەکەدا رێککەوتن کە لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیاندا نرخی نان وەکو خۆی بمێنێتەوە و "ژمارەی نان دەستکاری نەکرێت و 8 نان بە هەزار دینار دەبێت" و خاوەنی نانەواخانەکانیش "رەزامەند بوون."

May be an image of 8 people and people standingMay be an image of 3 people, people standing, people sitting and indoor