گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

تەندروستی لەبارەى وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا ڕوونکردنەوە دەدات

2021.08.23 - 12:05
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستی لەبارەى وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا نادرێت بە ھاووڵاتییان و ئاماژەی بەوەیش دا کە تا ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی ڕەزامەندی نیشان نەدات، ناتوانن دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بدەن بە ھاووڵاتییان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ریاز حەلفی، بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتیی سەربە وەزارەتی تەندورستیی و ژینگەی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی فەرمی حکومەت ئاماژەی بەوەداوە، لەئێستادا دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا نادرێت بە ھاووڵاتییان تا ئەو کاتەی نوێکردنەوە لە پڕۆسەکە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیھانییەوە لەبارەی زیادکردنی ژمارەی دۆزەکان ئەنجام نەدرێتو وتی، "تا رێکخراوی تەندروستیی جیھانی رەزامەندی نیشان نەدات، ناتوانین دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بدەین بە ھاووڵاتییان."

 

ڕیاز حەلفی وتیشی، "رێژەی کاریگەری سیستمی دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنا کە لەئێستادا بەکاردەھێندرێن، 90%ی تێپەڕاندووە کە ئاستی بەرگریی جەستە بەرامبەر بە پاتەکە زۆر بەھێز کردووە و سیستمەکانیش ھێشتا پشت پێ بەستراون لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیھانەوە."

 

ئەمەیش لە کاتێکدا تا ئێستا دوو ملیۆن و 919 ھەزار و 267 کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.